یاوبڕ، دەرمانە لەرزە، دارێکە لە تیرەی Tubiaceae کە لە لێوارەکانی سەدی دەربەندیخان و کەلارد دەڕوێ. بە پێی وتەی بەڕێز ئەمیر ئەمینی لە کتێبی "فرهنگ گیاهان دارویی" لە لاپەڕەی ٨٠دا، لێکۆڵینەوە کراوە کە گوایە ساڵی ١٩٣٩ لە لایەن ئینگلیزیەکانەوە لەوێ چێندراون و دواتر بە ناوچەکەدا بڵاو بووەتەوە و خەڵکی ئەوێ پێی دەڵین "دەرمانە لەرز" و بۆ دەرمانی مالاریا کەڵکی لێوەردەگرن."