بنچکێکه له تیره‌ی "زه‌یتوونیه‌کان" Oleacées که له دارستاندا به ده‌وری داره‌کاندا ده‌هاڵێ و وشکیان ده‌کا، گه‌لآکانی لووس و بێ کوڵکن و له‌ڕاست یه‌کتردا به ئه‌م دیو ئه‌و دیوی لاسکه‌که‌یه‌وه ڕواون و هه‌ر یه‌ک له ٣ تاکوو ٩ گه‌ڵای هێلکه‌یی چووکه‌تریان پێکهاتوون. قلینچکی گه‌ڵاکاکه‌ی له دیوێکه‌وه پان و له دیوه‌که‌ی دیکه‌وه سێ سووچه. گوڵه‌کانی چه‌رموو و بۆن خۆشن و له کۆتایی به‌هار و هه‌وه‌ڵی پایزدا ده‌پشکوون. گوڵی ئه‌م بنچکه هه‌م بۆ ده‌رمان ده‌شێ و هه‌میش له عه‌ترسازییدا به‌کاری ده‌به‌ن.
به فه‌رانسه‌یی Jasmin blance و Jasmin officinal ی پێده‌ڵێن.