یاسه‌مین، یاسه‌من، یاسمین، بنچکێکه له تیره‌ی "زه‌یتوونیه‌کان" Oleacées، گوڵه‌کانی زل و بۆنخۆشن و ڕه‌نگیان زه‌رد، سوور، گه‌وگ یان چه‌رموون و ڕۆنه‌که‌ی ده‌گرن و له عه‌ترسازیدا به‌کاری دێنن. بنچی گه‌وره‌یه و له هێندێ شوێن به قه‌د دارێکه، به هۆی قه‌ڵه‌مه کردنه‌وه یان خه‌واندنی لقه‌کانی زیاد ده‌کا. (هێندێک جار لقی داره‌که ده‌خه‌وێننه زه‌وی و خۆڵ ده‌که‌نه سه‌ریا، دوایی خۆی ڕیشوو داده‌کوتێ). نزیک ١٠٠ جۆر له‌م ڕووه‌که ناسراوه. له لقی جوان و بۆنداری ئه‌م بنچکه "پیپ" ساز ده‌که‌ن، ئه‌مه‌ش Jasminum officinale جۆرێکی دیکه‌یه له یاسمینه.
رەياحين پەرچەم و، لاله كولاه و، ياسەمەن تــــــــــــۆڕڕه
به نەفشه خاڵ و، نەرگس چاو و، گوڵ زار و سەمەن ساقه
"نالی"
به فه‌رانسه‌یی Jasmin ی پێ ئه‌ڵێن.