بنچکێکی جوانه له تیره‌ی "زه‌یتوونییه‌کان" Oleacées، له ٢ تاکوو ٣ میتر به‌رز ده‌بێ، گه‌ڵاکانی وێنه‌ی دڵ ده‌ده‌ن و له به‌رامبه‌ری یه‌که‌وه به قه‌د لقه‌کانه‌وه ڕوواون، گوڵه‌کانی جامێکی چوار به‌شی وه‌ک خاچیان هه‌یه که پێوه‌ند دراون به لوله‌یه‌کی زله‌وه. له بنه‌ڕه‌تدا ئه‌م ڕووه‌که هی ئێرانه و هه‌ر له‌وێشه‌وه بۆ شوێنه‌کانی دیکه‌ی جیهان چووه، گوڵه‌کانی زۆر بۆنخۆشن و ڕه‌نگیان سوور، چه‌رموو، زه‌رد و یان به‌نه‌وشن. لقه ناسکه‌کانی گوڵی یاس له نێوه‌وه نه‌رمن و له هێندێک شوێندا نێوه‌که‌ی ده‌ر دێنن و فلوتی لێ ساز ده‌که‌ن. به‌ڵام لقه پیر و به ته‌مه‌نه‌کانی زۆر ڕه‌قن و بۆ سازکردنی ئامرازی جوان به‌کاری دێنن.
به فه‌رانسه‌یی پێی ده‌ڵێن Lilas.