گیا یان گوڵە ڕۆن:
گیایەکی کوێستانی و وەرزیە لەسەرەتای وەەرزی بەهاردا سەوز دبێت و لە کۆتا مانگی بەهاردا گوڵ دەکات واتە لەمانگی پوشپەڕدا
گەڵاکانی وەرد و خرپن و گۆشتنن مادەیەکی چەوری لینج دەردەدات بەررزی 20 تا 40 سانتیمەتر دەبێت و لە شێوەی پنجدا دەڕوێت گوڵەکانی ڕەنگیان زەردە وەک ڕۆنەکەرە ( کەرەی کوردی )، دایکان و خوشکانمان لە ساڵانی ڕابردودا بەتایبەتی ئەوانەی دەوڵتدار بوون کردویانەتە ناو مەشکەی دۆ ژەنینەوە هەم بۆ خۆشکردنی بۆنی دۆ و ڕۆنەکە هەم بۆ کۆکردنەوە و زیادکردنی ڕۆنە کەرەکە .
هیوادارم سودی هەبێت بۆتان
نووسینی مامۆستا بەکر ئەحمەدییە
سەیری گیا رۆنە بکە