Back
گەڵادارە
گەڵادارە 

گەڵادارە گیا (ڕوەکێکی ) خۆڕسکی گەڵا پانە ، گەڵاکانی کەمێ ئەستور و شێوە دڵین نزیکەی 30سم، قەدی ئەم گیایە نزیکەی 1.5 مەتر باڵا دەکات وکەمێ ئەستورە .
لە مانگی تەموز و ئاب ( پوشپەڕ - خەرمانان ) گوڵ دەکات ، گوڵەکان ڕەنگیان پەمەیی کاڵە دواتر دڕکێک(نووسەکە) بەدەوری تۆودا دەردەچێت شێوە گۆیی (خڕ) ، نوکی دڕکەکان شێوە قولاپییە لەهەر شتێ بئاڵێ زۆر بەگران لێی دەبێتەوە ،تەنانەت ئەگەر لە موو و توکی مەڕو بزن بئاڵێت هەتا مووکان نەبڕدرێن نووسەکەی ئەو گیایەی لێنابێتەوە .
ئەم گیایە ژەهراوی نییە (no toxic plant ) وەک ئالفی ئاژەڵ بەکاردێت .
دەقەکە و وێنەکانی ئەم رووەکە کاری مامۆستای بەڕیز کاکە بەکر ئەحمەدییە کە رۆژی 2/8 2019 لە فەیسبووک بڵاوی کردووەتەوە

© Kurdflora 2000 - 2019 in cooperation with Auriolus, contact
-