گوێژی هێشوویی یان گوێزی ئیسرایلی جۆرە دار گوێزێکە کە گوێزەکانی بە شێوازی هێشوویی (بۆڵ) پێکەوە بە لەقەکانەوە دەدەشۆڕێن. ئەم جۆرە گوێزە لە کوردستان و بەتایبەت لە ناوچەی هەورامان بەرهەم دێت و وێنەکەش هی شوێنێکە لە پشت ئاوایی دزاوەر.
گوێزی هێشوویی یان گوێزی ئیسرایلی و بە قەوڵی تورکەکان قوداقوز (لەبەر ئەوەی زوو بەرهەم دەدا) جۆرێک دارگوێزی باڵا کورتە کە سەرەڕای کورتی باڵایی و بچووکیەکەی بەرهەمی باشی هەیە. گوڵی مێیەکانی ئەم جۆرە دارگوێزە جاروبارە بە تەنیا بەڵام دووان دووان و سیان سیان و لە هێندێک ژنوتیپەکانیشیدا بە کۆمەڵ لە چڵەکانەوە دەردێن.
بۆیە لە ئێران و کوردستاندا پێی دەڵێن گوێزی ئیسرایلی لەبەر ئەوەی نزیک ٥٠ ساڵ لەمەوبەر لە لایەن ئیسرایلەکانەوە هاتووەتە ئێران و لەوە دەچێ یەکەم جار لە ناوچەی زیائاوای ئەو وڵاتەوە دەستیان بە پرەوەردە کردنی کردبێ و دوایە بەرە بەرە بڵاو بووبێتەوە.