لەسەر ئەم گیایە بەڕێز مامۆستا بەکر ئەحمەدی ئەم زانیارییەی بۆ ناردبووم منیش لێرەدا وەک خۆی بڵاوی دەکەمەوە و زۆر زۆر سپاسی دەکەم کە هەمیشە خۆی بە گوڵنامەوە ماندوو دەکا و زەحمەت دەکێشێ.
سڵاو کاک حامیدی خۆشەویست. سەبارەت بە گیا گڕاڵک ئەم چەند زانیاریەدەخەمە بەر دەستی بەڕێزتان
گیا گڕاڵک: Centaurea horrida
گیایەکی جوان و سروشتی و خۆرسکی کوێستان و شاخەکانی کوردستانە لە شێوەی پنجدا دەڕوێت گەڵاکانی دەرزیلەیی و دڕکاویە، زۆرێک لە باڵندەکان وەک کەو بۆ هێلانە و خۆشاردنەوە سودی لێوەردەگرن، جوتیارانیش وەک گسک بەکاریانهێناوە بۆ پاکردنەوەی خەرمان و کۆکردنەوەی خەلە
ناوی زانستی : Centaurea horrida
لە پۆلی : Asterales
خێزانی : Asteraceae
گیایەکی بەتەمەنە و بەرزی دەگاتە نزیکەی 70 سانتیمەتر بنکێکی شێوە درەختی هەیە و لقی زۆری لێدەبێتەوە و دڕکاویە
بەپێ ی ڕێکەوتن نامەی بێرن لە 1 ی مانگی مارچی ساڵی 2002 ئەم گیایە بە گیایەکی رەسەن و کۆن تۆمار کراوە پارێزبەندی خراوەتە سەر.
Notes: The Baddaro Centaurea horror Badarò is a plant of ancient origin, a kind of living fossil and is listed in Appendix 1 to the Bern Convention of 1 March 2002 as a species of strictly protected flora.
بەڕێز کاک حامیدی خۆشەویست گیای Centaurea جۆری زۆرە پێدەچی ئەوەی بەڕێزتان لە کورد فلۆرا داتناوە یەکێک بێت لە جۆرەکانی .
بەڵام ئەوەندی من بزانم لە بەشێک لە ناوچەکانی باشوری کوردستان ئەم جۆرەیان بە گیا ( گڕالک ) ناسراوە وەک لە شیعری مامۆستا هێمندا ئاماژەی پێکردوە بەهۆی . دڕکاوی بوونی ئەم پنجە گیایەو چڕوپڕی شوێنی خۆ حەشاردانی کەو و کەوباڕ بووە لە ترسی دوژمنەکانی.
مامۆستا هێمن ئاوا دەفەرمێ :
بڕڕۆ ڕێوی بەسیەتی چاونەزێری
پەلامارێ مەبە بۆ لانی شێری
گوتوویانە لە لانێ دەرپەڕێ شێر
هەموو دوژمن بەزێنە مێ و نێری
مەیە بۆ ئەم چیا نینۆک شکێنە
دژی سیرمە و گەڕۆکی گەرمەسێری
بە تیکی سەخت وئەستەم هەڵمەڕۆسکێ
خەریکی شاخەوانان هەڵبدێری؟
ئەتۆ و ڕژد و ڕکە و هەڵدێر و تیرەگ؟
لە گیانی خۆ مەگەر بێزار و تێری؟
بچۆوە بن گڕاڵک و کەندەڵانت
ئەتۆ کەی فێری نێو سوێسن و کنێری؟
چیرۆکی کەو و کەوباڕ نووسینی ڕەشید زەرزا لە ماڵپەڕی پێشمەرگەکان
ده‌ڵێن ڕۆژێک باڕه‌که‌وێک به دایکی گوت: توخوا دایه
چێڕۆکی ترساندنی من هه‌تا که‌نگێ دوایی نایه
به‌ستێن‌و سه‌رچۆمێک نه‌ما، باڵێکی پێدا ڕانه‌که‌م
چ "گڕاڵک"و "تێسوو" نه‌مان که سه‌ریان ده‌بن ڕانه‌که‌م
گوتت: ڕاوکه‌ر" ئه‌نگێوه‌یه"باشوو"گه‌لێک شاڵاو به‌ره
پێت نیشان دام ڕێی ڕاپه‌ڕین کێوی به‌رزو دۆڵ‌و ده‌ره
قسه‌ی سه‌ر کۆنه‌ی خۆمانت به‌هه‌زار زمان فیرکردم
ئه‌و ڕێی ده‌بوو پێیدا بڕۆم به خه‌یاڵ پێیدا ڕابردم
دێڕۆکی پڕ کاره‌ساتت بۆ من بوونه‌ته‌وه" کاوێژ"
لە شیعری ( زستان ) ی شاعیر افزاری
من لەژێر لێفەش لەوانەم ڕەقهەڵێم وەک کۆلکەدار
چەقچەقە و تیسو گڕاڵک باوی جارانی هەبا
گاز و گازۆڵم دەردەکردن هەر بەغار
لە چیرۆکی دەوەن مامۆستا ناسر حیسامی :
به‌ره‌و بنار ڕێچکه‌یه‌ک هه‌ڵده‌کشا. شوێن پێی ساڵان و مانگانی شوان و گاوان و ده‌شته‌وان. به سینه‌ی ده‌شتدا، به که‌مه‌رگای چه‌ند ته‌پۆڵکه‌دا، به نێوان پۆلی نه‌رمه‌قامیش و گڕاڵک و جێ‌جێ پنگه‌ی که‌نار زنه و جۆگه‌له‌دا. به‌ڵام ڕێچکه، با ڕێگه‌ی هاتوچۆی ساڵان و مانگانیش بووبێ، هه‌میشه نزیکترین ڕێگا نییه. نزیکتری ڕێگا هه‌تا کوێ؟ کیژه به‌ته‌ما بوو بگاته کوێ؟ ڕاستییه‌که‌ی ئه‌وه بوو خۆی نه‌یده‌زانی کوێی مه‌به‌سته، به‌لام له ڕێچکه لای دا و ڕاسته‌وڕاست سنگی به هه‌ورازی ته‌پۆڵکه‌یه‌که‌وه نا، ڕوو له‌و ڕه‌وه‌زه به‌ردانه‌ی داڵه‌که به‌سه‌ریانه‌وه ده‌گه‌ڕا.
هەمیشە سەرکەوتو و سەرفرازبیت