Backblue bell flower
گوڵی زەنگوڵەیی شین

Latin: - campanula carpatica
English: - blue bell flower
گوڵی زەنگوڵەیی شین 

ئەم ڕوەکە لە خێزانی زەنگوڵە یان شێوە پیاڵەییەکانە campanulaceae .
(لە زۆربەی ناوچەکانی کوردستان هەیە وەک بەرزاییەکان بەمۆ ، سەرتەک ،جوانڕۆ ، لە پارێزگای کوردستان (سنە) لە ڕۆژهەڵاتی کوردستان / فەرهەنگی ڕوەکناسی کوردستان چاپی ١٣٩٤ ی هەتاوی ،ل ٢٣٢ )
ناوی زانستی و ناوەگشتیەکەی لە شێوەی گوڵەکەوە وەرگیراوە (campanula) کە وشەیەکی لاتینی یە بەواتای زەنگوڵەی بچوک little bell دێت .
ئەم ڕوەکە زیاتر لە ٥٠٠ جۆری هەیە ،ئەم جۆرەیان کە لە وێنەکاندا دیارە و لە کوردستان بە شێوەی خۆڕسک (سروشتی ) دەڕوێت لە جۆری زەنگوڵەی شینە (blue bellflower) campanula carpatica .
گەلاکانی کەمێک گۆشتن و شێوە پولەکەیین و دان داناوین ( شێوە مشاری ) ، قەد و گەلاکانی ئەم ڕوەکە ئاوێتەیەکی شیرباو دەردەدەن کە پێی دەوترێت لاتێکس Latex ئەم مادەیەش لە 10٪ ڕوەکە گوڵدارەکاندا هەیە و پێک دێت لە (پڕۆتینەکان ، تفتەکان ، نیشاستە ، شەکر ، چەوری ، تانین ) بە بەرکەوتنی ئەم ئاوێتەیە لەگەڵ هەوادا خەست دەبێتەوە و دەمەیەت .
گوڵەکان لە شێوەی زەنگولەدان و لە (٥ ) پل پێک دین هەروەها بەری گوڵەکان لە شێوەی کەپسول دایە و تۆوەکانی تیدا هەڵدەگیرێ .
کرمی هەندێ لە مێروەکان ئەم گوڵە وەک سەرچاوەی خۆراک بەکار دەهێنن لەوانە وەک کرمی پەپولەی ڕەنگ خۆڵەمێشی کوڵکن کە لە خێزانی lepidoptera یە .
ئەم ڕوەکە لە کوردستان لە کۆتایی وەرزی هاوین و سەرەتای پاییز گوڵ دەردەکات ، وێنەکان لە ٢١ ی ئۆکتۆبەری ٢٠١٦ زاینی لە گوندی هاوار لە بەشی ڕۆژهەلاتی شاخی شنروێ لە پارێزگای هەلەبجە لە لایەن ( Bakir ahmady ) یەوە تۆمار کراون .

© Kurdflora 2000 - 2023 in cooperation with Auriolus, contact
-