BackCommon Valerian
گیا بۆندار

Latin: - Valeriana officinalis
English: - Common Valerian
گیا بۆندار 

روەکێکی خۆڕستە کە باڵای تاکوو نیومیتر بەرز دەبێ، گەڵاکانی بە مەودای ٦ سانیتیمیتر دوور لە یەکتر دووان دووان لە بەرامبەر یەکەوە بە لاسکەکەیەوە نووساون. گوڵە سپیەکانی لە هاویندا دەپشکون و گەورەییەکەیان دەگاتە ٣ میلیمیتر و بەرێکی هەیە لە کاتی پێگەیشتنا بە هەمان ئەندازە گەورە دەبێ.
لە سیستمی دابەش کردنی رووەکەکاندا گیابۆندار سەر بە تیرەی "Valeriana" و بنەماڵەی "Valerianaceae"یە.
بە ئاڵمانی پێی دەڵێن Echter Arznei-Baldrian, Echter Baldrian.
بە سوێدیش پێی دەڵێن Läkevänderot.

© Kurdflora 2000 - 2023 in cooperation with Auriolus, contact
-