رووەکێکی یەکساڵانی گوڵ وردیلەیە کە بۆ دەرمان دەشێ.
سەیری گوڵە جام و دووشان بکە.
بە ئاڵمانی Acker-Gauchheilی پێدەڵێن.
بە سوێدی Rödmire یە.
لە سیستەمی دابەش کردنی گوڵ و گیادا گوڵە زاوا سەر بە تیرەی "Anagallis" و بنەماڵەی "Primulaceae"یە
ناوە لاتینیەکەی ئەم گوڵە لە وشەی "arvum "ەوە هاتووە کە مانای جاڕ دەدا. واتە "لە نێو جاڕدا شین دەبێ" یان "لە نێو جاڕدا دەڕوێ".