BackGarden lavender , Common lavender
گیا ژانوبا

Latin: - Lavandula angustifolia MILL.
English: - Garden lavender , Common lavender
گیا ژانوبا 

گیای ژانوبا گوڵێکی زۆر جوانە لە بنەماڵەی پوونگەکان (Lamiaceae) کە جاروبارە وەک بنچکێک گەورە دەبێ، باڵای لە ١٠٠ تاکوو ٢٠٠ سانتیمیتر بەرز دەبێ، گەڵاکانی ٢ تا ٤ و هێندێک جاریش تاکوو ٥ سانتیمتر دەبن و شێوازیان درێژ و باریکە و بۆنی زۆر زۆر خۆشە. ئەم رووەکە لە کاتی تازەیی و تەڕ و تەرچکیدا لەبەر ئەو تووک و کوڵکە سپیانەوە کە هەیەتی وەک رەنگی سپی دێتە بەر چاو، بەڵام دواتر بەرە بەرە رەنگی سەوز دەبێ. گوڵی گیا ژانوبا هێشوویی و بە گەورەیی ٢ تا ٨ سانتیمیتر درێژ و رەنگیان ئەرخەوانییەکی رووناک و سێبەرێکی کاڵی بەنەوش و شینیان تێدایە. کاسەی گوڵەکانیشی لوولەیین. گەڵاچکەکانی ٣ تا ٨ دانەن. شێوازی گوڵەکەی هێلکەیی و پان و نووک تیژن
لە مێژە ئەم گوڵە وەک دەرمانی خاوێن کردنەوەی خوێن و رێکوپێک کەرەوەی خوێن بەکار دێ، هەروەها بۆ دەرمانی هەموو جۆرە ئێش و ژانی ئێسکەکان بەکار دێ و بێجگە لەمانەش بۆ دەرمانی پشت و ئێشی جمگەکان و رۆماتیسم بەکار دی. بێجگە لە دەرمان گیا ژانوبا بۆ بۆنخۆشی و عەتر بەکار دەهێنرێ، خەڵکی لە نێو جلوبەرگەکانیاندا دایدەنێن بۆ ئەوەی مۆریانە نەیانخوات و کاتی بەکارهێنانیش بۆنیان خۆش بێ.
ناوی ئەم گوڵە لە وشەی لاتینی
کە angustus (باریک) و folium (گەڵا) دەدەن و ئەویش واتە گەڵاباریک.

فارسی: اسطوخودوس، اسطوقودوس
عربی: هنان، خزمی، لونده، اصلیه
انگلیسی: Garden lavender , Common lavender
آلمانی: Breiter lavendel, Lanendel
فرانسه: Lavende, Aspic
بە سوێدیش: Lavendel

© Kurdflora 2000 - 2023 in cooperation with Auriolus, contact
-