گیایەکە به‌رەکەی هیلالییه و تا ئینج و نیوێک ره‌نگه زیاتریش گه‌وره ده‌بێ. به‌ره‌که روونه واته ناوه‌که‌ی دیاره و تۆمی تیایه به وێنه‌ی ده‌نکه کونجی و پڕ ئاویشه. جا به ناسکی گشت به‌ره‌که ده‌خورێ و کە پیریش بێت وه‌کو گوڵه به‌رۆژه لکێکی به‌ده‌سته‌وه ده‌گیرترێ و له‌ناو ده‌م ده‌ته‌قێنرێ و توێکڵه‌که‌ی فڕێ ده‌درێ. بنجه‌که‌ی تا ئه‌ژنۆیه‌ک هه‌ڵده‌ستێ و به زۆری له ووڵاتی کەرکوکدا له ناو ده‌غڵی جۆدا ده‌ماندۆزییه‌وه. هه‌رچی گونه به‌رانه‌یه بنجه‌که‌ی ره‌نگه له بستێ زیاتر هه‌ڵنه‌سێ و به‌ره‌که‌ی خڕه به‌قه‌ده‌ر دوو ده‌نکه نۆکی گه‌وره ده‌بێ ..ئێستا لێره کات دره‌نگه ده‌نا هه‌وڵم ده‌دا سه‌باره‌ت به‌گونه‌به‌رانه له براده‌رێکی له خۆم به‌ته‌مه‌نتر، هه‌ندێ زانیاریی زیاترم ده‌ستکه‌وتایه ،چونکه ئه‌و گیایه ده‌گمه‌ن بوو ، هه‌رچی گونه‌ته‌گه‌یه زۆربوو.
زۆر سپاس بۆ مامۆستا عبدالسلام ملا ياسين کە ئەم زانیارییەکی لە رێگای فەیسبووکەوە بۆ نووسیم.