گوڵ هەنگ، گوڵێکی یەکساڵەی جوانە لە بنەماڵەی Compositae گوڵەکانی بە رەنگەکانی نارنجییەکی درەوشاوە، سوور، پەمەیی، زەرد و سپین.
گوڵەکانی زەنگۆڵەیی و پانیەکەیان ٤ سانتیمیترە باڵای ئەم گیایە لە ٦٠ تا ٩٠ سانتیمیتر بەرز دەبێ کورتە باڵاکانیان لە ٣٠ تا ٤٥ سانتیمیتر بالا دەکەن و گوڵەکانیان چووکەترە. ئەم گوڵە تەنیا بۆ جوانی دەچێندرێن.
بە فارسی "گل بی مرگ"ی پێدەڵێن.
بە سوێدی Hedblomster پێدەڵێن.