BackCentury plant
گوێ مانگا

Latin: - Agave americana
English: - Century plant
گوێ مانگا 

گاگۆرال، گیایەکە لە بنەماڵەی Amerillidaceae.
ئەم گیایە بە زۆری لە ئامریکا و ئەویش بە زۆری لە تکزاس دەڕوێ، بەڵام رووەکی سەر بەم بنەماڵەیە لە ئێرانیشدا دەڕوێن. ئەم گیایە لەبەر ئەوە مادەی ژەهراوی تێدایە بۆ راوەماسی کەڵکی لێوەردەگرن. ئەگەر ئاژەڵیش بیخوا بەریان پێدەخا. جۆرێکی لە درەویانی هەوارمانی تەختدا بە ناوی ئاگاو لێگۆڕاو دەڕوێ کە بەناوی "گاوگۆراڵ" ناسراوە و لە جوانڕۆ و پاوەدا پێی دەڵێن "پەزکوژ" یان گاوگۆراڵ، ئەم ناوەشیان لەبەر ئەوە پێداوە کە ئەگەر گا و ئاژەڵیتر بیخوا، تووشی ژەهراویی بوون دەبن و کوێریان دەکا، تەنانەت ئەگەر ئەسپەکان بیخۆن دەیانکوژێ. ئەم گیایە لە هێندێک شوێندا لە نێوان ٧ تا ١٠ میتر باڵا دەکا، بەڵام ئەوانەی لە کوردستان دەڕوێن زۆر باڵا ناکەن.
بە فارسی "هماور" یان "گوش خر"ی پێدەڵێن.

© Kurdflora 2000 - 2023 in cooperation with Auriolus, contact
-