بالووکە بڕ، بالوک بەر، گوێ بەرخە، گیایەکی خۆڕستی دوو ساڵەیە لە بنەماڵەی Scrophulariaceae کە گەڵاکانی کورکنن. گوڵێکی زەردی چووکەی جوانیش دەردەکا. گوێ بەرخە لە ناوچەکانی ئاسیا، ئورپا و مەدیتەرانە دەڕوێ. ئەم رووەکە نزیک ٣٥٠ جۆری لە جیهاندا هەیە کە نزیک ٤٠ جۆریان لە ناوچەکانی خۆماندا دەڕوێن. بۆ دەرمانیش دەشێ و قەدیم بۆ دەرمانی هەڵامەت، ئانژین و برونشیت بەکار هاتووە.
سەیری بالوک بڕە و تۆم گیر بکە.