بنجڵیێ، گیایەکی یەک یان دوو سالانەیە لە تیرەی Cruciferae، باڵای دەتوانێ تاکوو ٤ دەسیمیتر بەرز ببێ. ئهم جۆره گیایه له کوردستاندا بە شێوەی خۆڕست زۆر دهڕوێ. قەدیم بۆ دەرمانی یاو و لەرزیان بەکار هێناوە.
لە کوردەواریدا بۆ دەرمان بەکاری دەبەن، بەتایبەتی کوتراوەکەی لەگەڵ شیری کوڵام بۆ نەخوەشییەکان و سووری چاو زۆر باشە، هەروەها لەگە تەماکۆ و خاکشیر و ئاردی جۆ دەگیردرێتەوە و لەسەر لکی چەوری و دمەڵی دادەنێن بۆ ئەوەی بگەیەنێ و لە نێوی بەرێ.
سەیری کیسهی قەشە و پاقلانچکە بکە.