گوڵێکی سووری کێوستانەکانی کوردستانە و لە ناوجەی هەورامان ئەم گوڵە زۆر و زەبەنە و لەوێ پێیدەڵێن "گاوگۆراڵ" لە سەرتای بەهاردا لەگەڵ هەڵاڵەبرم سەوز دەبێت، زۆر نزیکن لە یەک بەڵام هەڵاڵەبرم باڵای بەرز و لاسکی بەرەز و درێژی هەیە و لە سەرەوە بەجارێ سێ چوار گوڵ دەگرێ لەسەروە و ملی لار دەبێتەوە، بەڵام ئەم هەراڵە گاوگۆراڵە کورتە باڵایە و گەلای سەوزی هەیە و یەک گوڵی سوری جوان کە پەڕەکانی تاکە، دروست دەکا.
تێبینی: بەڕێز ئەمیر ئەمینی لە کتێبی "فرهنگ گیاهان دارویی"دا گوڵی "گاوگۆراڵ" بە گیای "گاکوژە" دەزانێ کە گیایەکی زۆر ژەهراوی و کوشندەیە! هەروەها ناوی Cicuta virosa ی بۆ داناوە و لە تیرەی Umbelliferae دەزانێ.
هەروەها لە ـ فرهنگی گیاهان دارویی کردستان ـ لە نووسینی بەڕێز سەید شهاب خزری دا ناوی پەزکوژ و گاکۆراڵی بە Agve legora نووسیوە. ئەویش لەو باوەڕەدایە کە ئەم گیانی ژەهراوییە و ئاسەڵ نابینا دەکا و دوایە دەبێتە هۆی کوشتنیان.