چاو کەڵەشێرە، گوڵی نەورۆزان. گوڵێکی جوانی خۆڕستی کوێستانە بەرزەکانی کوردستان لە بنەماڵەی Ranunculaceae و لە سەرەتای بەهار لەگەڵ هاتنی نەورۆزدا سەردەردێنێ، هەر بۆیە ئەم ناوەیان لێناوە. بەڵام ئەو گوڵانە سەر بە تیرەی "Adonis L."ن و نەورۆزانەن، زیاتر لە ٢٠ جۆرن و لە رەنگ و روخساریشتا تۆزێک جیاوازییان هەیە وەک گولە نێرگس کە رەنگی سپییە. ئەمەیان لێرەدا باسی دەکەین جۆرەی گوڵسوورەکەیە.
ئەتیمۆلۆژی: ناوی "Adonis" بۆیە بە گوایە ناوی کیژۆڵەی جوان "ئادۆنیس" (Adonis)ە و لەبەر خۆشەویستیی لەگەڵ "ئافرۆدیت" یان "ئافرۆدیتە" (Afrodite) بووە بەم گوڵە.
سەیری گوڵە نەورۆزان بکە.