گوڵێکی زۆر جوانی یەک ساڵەیە لە تیرەی Asteraceae بۆ دەرمانی سەرئێشە دەشێ. بوعەلی سینا دەڵێ ئەگەر گوڵە ئاسۆ بکوترێ و لەگەڵ گوڵەباخدا تێکەڵ بکرێ و بکرێتە نێو دۆ و بخورێتەوە بۆ دڵەکزێ و برینی نێو گەدە دەبێ و پێچی سکیش لادەبا. هەروەها دەڵێ بۆ دەرمانی چاوئێشەی مندالانیش لە ئاودا دەیکوڵێنن و چاویانی پێ دەشۆرەن.