گوڵێکی سووری خۆڕسکی بەرزاییەکانی کردستان دەڕوێ، زۆرتر لە کۆدە (دێم) شین دەبێ، بۆنێکی زۆر قورس و باڵای ١٥ تا ٢٠ سانتیمیتر بەرز دەبێ، یەک چڵە و گوڵێکی سوورە و نێوەکەی رەشە و پەرچەمێکی زەردی تێدایە. ئەم گوڵە لە بنەماڵەی Orobanchaceae یە.لاسکەکەی لەبەر شینیی، رەش دیاری دەکا، یان رەنگێکی بەنەوشێکی تۆخە و نێوەکەی قوڕۆڵە. ئەگەر دەست لە گوڵە گورگە بدەی دەستت رەنگ دەکا.
لە ناوچەی کرماشان و هێندیک شوێنیتری ئیراندا بەم گیایە دەڵێن گوڵی خۆێن سیاوەش تەنیا لەبەر ئەوەی دەست سوور دەکا و رەنگی سووری لێ دێت دەیگێڕبنەوە بۆ چیرۆکێکی زۆر کۆن کە لە داستانی رۆستەم و زاڵدایە و دەڵین گوایە کاتێک ئەفراسیاب سیاوەشی کوشتووە و دڵۆپێک لە خوێنەکەی رژاوەتە سەر ئەرز و دوای کوڵان و جۆشینێکی زۆر لە شوێنەکەیدا، ئەم گوڵە روواوە.