نان و دۆ بڕە، دۆبـڕە، گوڵاڵە سوورە، خهشخاشک، گوڵە قاشقاشە یان هەڵاڵەبرمە، گوڵێکی خۆرستی زۆر زۆر سوور و جوانە. لاسکەکەی باریک و تووکنە و لە سەرەوەش گوڵێکی سووری ناسک و جوان دەگرێ. باڵاتی تاکوو ٨ دەسیمیتر بەرز دەبێ بەڵام تەمەنی کورتە و زوو هەڵدەوەرێ. گوڵە سوورەکەشی خاڵ خاڵ رەشی تێدایە و دەتوانێ لە جێگای رەنگە سوورەکەی سپی و پەمەیی و زەردیش بن.