گوونگوونە کەڵەباب، ستک، گونگونەکەڵەباب، گیایەکی خۆڕستی دەشت و کێوەکانی کوردستانە. گەڵاکنی تێکەڵاون و لە چەندین گەڵاچکەی دیکە کە لەمبەر و ئەوبەرییەوە پێوە نووساوەن، پێک هاتووە، بە ١٠ تا ١٥ سانتیمیتر بەرزە و دوایە کە بەری گرت، دەنووسێ بە سەر ئەزەوە. بەرێکی هێلکەیی دەگرێ کە راست بە شێوازی گەڵاکانی بە لاسکێکی باریکەوە نووساون و لەمبەر و لەوبەری لاسەکەوە لە من تەرزەکەوە هەتاکوو کۆتایی تەرزەکە بە دوای یەکدا ریز کراون، گەورەییەکەیان لە بن تەرزەکەوە زۆرێک گەرەتر لە نۆکێکی سپی یە و هەرچێ بەرەو لای دەرەوەی لاسکەکە دەچێ قەوارەیان چووکەتر و چووکەتر دەبێتەوە و ئەوەی سەر تەرزەکە بە قەد دانە تەسبێحێک دەبێ. کاتێک بەرەکانی پێدەگەن رەنگیان سوور دەبێ و بۆ خواردن دەبن.
بە خۆڕایی نیە بە کوردی ئەم ناوەیان پێداوە، شێوازی جووت جووتی بەرەکە بە تەرزەکەوە راست لە گونە کەڵەباب دەچێ.
سهیری "ستک" بکه.