گیا پشیلە، گوڵە خەو، سوونبوڵە تیف، گیا کتکە، گیا پشیلە، گیایەکە له تیرهی "نهعناییەکان" Labiatae (Lamiaceae)، گیا کتک گیایەکی بە بنچی چەند ساڵانەیە و لە ئوروپا و ئاسیادا دەڕوێ. ریشووی کورت و باڵای لە ٥٠ تا ١٥٠ سانیتمیتر بەرز دەبێ. لاسکەکانی هێڵیی قوڵیان تێدایە و گەڵاکانی پێکهاتوون لە ٧ تا ١١ گەڵاچکەی ددانەدار و هێلکەیی و نووک تیژ. گوڵەکانی سپی مەیلەو پەمەیین کە لە چڵەپۆپەی لاسکەکانەوە دەڕوێن.
ئەم گیایە بۆ دەرمان دەشێ و لە مێژە وەک دەرمانی خەوهێنەر، دژی بورانەوە، هێنانەخواری تەوژمی خوێن و هیتر بەکار دێ.
ناوە زانستییەکەی ئەم رووەکە لە وشەی "Catus" (پشیلە نێرە) هەروەها ناوە کوردی و سویدیەکەشی ئەوە پشت راست دەکەنەوە کە ئەو بۆنە تایبەتییەی ئەم گوڵە هەیەتی پشیلە زۆر حەزی لێدەکا. یەکێکی دیکە لەو گیایانە کە پیشیلە (کتک) حەزی لێ دەکا Valeriana officinalis یە.
بە فەرانسەیی پێیدەڵین: Valériane des collines, Valériane officinale.
بە ئاڵمانی پێیدەڵین Echter Baldrian.
سەیری گوڵەخەو بکە.