گیا مەڵهەم، زەنگۆڵە بچک، زەنگۆڵە بچووک. گیایەکە لە بنەماڵەی "تێکەڵاوییەکان" (compositae) کە گیایەکی بە بنچە و بەرزیەکەی لە ٦٠ تاکوو ٩٠ سانیتیمتر و بەربڵاوییەکەشی ٦٠ سانیتیمیترێک دەبێ. گەڵاکانی مەیلەو سوورەن و گوڵەکانی تاک تاک بە لقەکانیەوە بە رەنگی سوور و پەموویی لە هەوەڵی هاوینەوە تاکوو ناوەڕاست مانگی هاوین دەژی.
ئەم گیایە بە ناوکەشیدا دیارە کە لە مێژە لە کۆمەڵگەی خۆماندا بۆ مەڵهەم (مەرهەم) و درمان بەکاری دێنن.