دانەوێڵەیەکە زۆرتر بۆ باڵندە دەبێ و لە وشکە ساڵی و گرانیشدا دەکرێ بە نان. کلێنە لە بنەماڵی Grzmineae یە کە جۆری زۆرە و دوو جۆری زۆر بە ناوبانگن کە یەکەمیان ناوی "کلێنەی دەنک ورد" و ئەوی دیکەشیان "کلێنەی سپی"یە کە لە کتێبە درمانیەکاندا بە "دخن" و لە دەرمانی کلاسیک و بۆندا بە ناوی "جاروس" ناوی هاتووە. گیایەکی یەکە ساڵەیە لاسکی راست و قیت، گەڵاکانی ساکار و سەوز و درێژ و نووک تیژن. گوڵەکانی هێشووی و سەریان شۆڕ کردووەتەوە، تۆم و دەنکەکانیشی جیاوازە و رەش، خاکی، زەرد و سووریشی هەیە و شێوازیان خڕ و پانکۆلەن. باڵای لە ٣٠/١ – ١ میتر بەز دەبێ.
دەنکی گلێنە بێجگە لە گلوکوزیدی ژەهراوی، ئەکالوئیدی چەور، لیزین، هیستیدین و ئەرژی نینی تێدایە. دەنکە گەورەکانی ئەسید فۆرمیک، لینولئیک، ئەسید مارگاری نیک و ئەسید ریسین ئولئیکی تێدایە. بێجگە لەمانە کولن، فیتوسترۆل، سیتۆسترۆڵ و ڤیتامینەکانی B ،A و Cی تێدایە.
بە فەرانسەیی Milllet blanc و Millet commun و Grand millet و Millet و Mil ی پێ دەڵێن.
بە فارسی "ارزن"، "چایر"ی پێ دەڵێن.
سەیری ئەرزن بکەم.