گوێ مڵە، جاترە ئاوی، هەزبی ئاوی، هەزبی مێرگ، جۆرێک جاترەیە، یەکێک لەو گیایانەیە کە لە کۆنەوە ناسراوە، و خەڵکی میسر و یۆنانی کۆن ئەم گیایەیان دەناسی و وە بەهارات بەکاریان دەرد، گیایەکی چەند ساڵەیە و بالای تاکوو ٥٠ سانتیمیتر هەڵدەچی. گەڵاکانی هێلکەین و گوڵەکانی سپین و بۆنێکی یەکجار خۆشیان هەیە و لەبەر ئەم بۆنە خۆشەیە کە لە دروست کردنی سابووندا بەکاری دەبەن. گەڵاکانیشی کە ٣ تا ٥ سانیمیتر دەبن دوای ئەوەی وشک کران هەڵدەگیردرێن و وەک بەهارات بۆ دروست کردنی خواردن بەکار دێن. ئەم ناوەیان بۆیە پێداوە کە گەڵاکانی لە گوێی میشک (مڵە بە هەورامی) دەچن. ریشووی کێشراوی بە سەر و بنی ئەرزدا دەکێشرێ کە لە ٥٠ تاکوو ١٠٠ سانتیمیتر بەوەی کەوتووە لە کوێ بڕوێ، دەکێشرێ. لاسکەکەی چوار سووچە و رەنگی سوورە و لە کورک داپۆشراوە. تۆمێکی قاوەیی قندقی دەکا کە گەورەییەکەیان ١ میلیمیترە.
گوڵی ئسپهکی و گوڵی دووپشکه
گوڵی قهتاره و گوڵی گوێمشکـه
"پێرهمێرد"
بە فارسی "مرزنگوش" و یان "مرزنجوش"ی پێ دەڵێن.
سەیری گوێ مڵە بکە.