گوڵپەڕ، سرتيپه يا گوڵەپەر، گیایەی چەند ساڵەی زۆر باڵا بەرزە لە تیرەی "Umbeliferae" کە لە رکوردستاندا زۆرە و لە هێندێک شوێن تاکوو ٣ میتری هەڵدەچێ و لاسکەکانیشی نزیک ١٠ سانتیمیتر ئەستوور دەبن و تۆزێکیش تووکنە. گەڵاکانی زۆر گەورەن بە جۆرێک رەنگە تاکوو ١ میتر درێژیش بن. گوڵی زۆرە بەڵام سرووشتیە کە بەرزترین گوڵەکانی هەمیشە گەورەترینە تۆمەکانیشی نزیک ١ سانیتمیتر درێژن.
پێشتر لە هێندیک وڵاتدا دیانچاند بۆ درەمان، بەڵام ئێستا دەرکەوتووە کە رۆنەکەی دەبێتە هۆی تووشبوونی هەستیاری پێست.