گیایەکی بە بنچی چەند ساڵەیە لە بنەماڵەی "تێکەڵاویەکان" (Composées) و لە تیرەی "تێکەڵاوییەکان" Asteraceae - Compositae و لە جۆری A. absinthium کە باڵای لە ٨٠ تا ١٢٠ سانتیمیتر هەڵدەچێ. کەڵا و لاسکی رەنگی زیوینیان هەیە. بەرەکەشی فندیقی و رەنیشی قاوەییەکی رەک کاڵە.
ئەم گیایە یەکێک لە کۆنترین گیاکانە کە بۆ دەرمان کەڵی لێ وەردەگیردرێ و لە بەرهەمی زانایانی بواری گیا دەرمانیدا ناوی هاتووە. بەتایبەتی بۆ کوشتنی کرمی نێوزگ. لەبەر ئەوەی Thujoneی تێدایە مرۆڤ تووشی سکچوون دەکا.