گاوزوان، گوزربان، گوڵ گه وزوان.
ئەم گوڵە لە سەرەتادا بە هی ناوچەی مەدیتەرانە ناسراوە، بەڵام بازێ لە لێکۆڵێنەران لەو باوەڕەدان کە هی رۆژهەڵاتی نێوەڕاستە. چاندن و بەرهەم هێنانی ئەم گۆڵە لە خوارووی ئسپانیاوە لە سەدەی نێوەڕاستدا بە هۆی عەربەکانەوە ناسرا. ئەم گیایە لە زۆربەی ناوچەکانی ئوروپا، ئاسیا و ئامریکدای باکووردا و زۆرتر لە لێواری ئاو و چۆم و جۆگەلەکاندا بە شێوەی کێوی و خۆڕست دەڕوێ. فەرانسەییەکان بەم گیایە دەڵێن "خونچەی شینی لەش ساغی" لەبەر ئەوەی گوڵەکانی رنگیان شینە و دەرمانێکی باشیش بووە بۆ جوتیار و فەلاکان کە لە کاتی زەحمەتکێشاندا پێویستیان بە پشوو درێژی و هەناسە کێشانی باش بووە.
گۆزروان باڵای تاکوو ٦٠ سانتیمیتر بەرز دەبێ. لاسکەکەی هێڵ هێڵ و تۆزێک دڕنکن و نێوکەشی بۆشە. گەڵاکانیشی رەنگیان سەوزێکی پڕ رەنگ و گەورە و ساکارن و تۆزێ چین چینن و شێوازیان هێلکەییە. هەموو گیانی ئەم گوڵە تووکە. گوڵەکانیشی لوولەیی و رەنگیان شینێکی مەیلەو ئەرخەوانین. بەرەکەی نووک تیژ و فندقی و رووکارەکەیان تۆزێک بەرز بووەوتەوە و ورد و تیژن. ریشووەکەی تۆزێک گۆشتنە و تاکوو نیو میتریش لە نێو ئەرزدا رۆدەچێ. کاتی گوڵ کردنی ئەم گوڵە دووهەم مانگی بەهارە.
گوڵی گۆرزوان کە جۆری یەکجار زۆرە، سەر بە تیرەی "گاوزوانەکان"ە.
لە هێندیک ناوچە Anchusa italic بە گوڵی گۆزروان دەزانن و لە هێندیك شوێنیتریش Echium amoenum بە گۆزرابان دەدانن ئەوەش کە لە دەرمانخانەکانی ئێراندا بە ناوی گۆڵە گۆزروان دەفرۆشرێ هەمان Echium amoenum یە کە گوڵەکانی وەک گوڵە مەیموون دەچن.
ئەم گوڵە لە مێژە لە کۆمەڵگای کوردەواریدا وەک دەرمان بەکار دێ. کوڵاوی گیای کۆروان بۆ ساف کردنی سینگ و لابردی بەردی گورچیلە زۆر باشە. ئەگەر کۆزروان لەگەڵ گوڵی خەتمی و بەنەوشەدا هەر کامیان بە رادەی ٥٠ گرەم لە یەک لیتر ئاودا بکوڵندرێ و بخورێتەوە بۆ زکام و سەرماخواردووی زۆر باشە. ئەگەریش تۆزێک گۆزروان لەگەڵ دارچینی و زەنجەفێڵدا هەر سێکیان بە یەک رادە لە ئاودا بکوڵێندرێن و بۆ ماوەی سێ رۆژ بخورێتەوە بۆ دەرمانی سەرماخوردووی و ئەڵامەت و زکام زۆر باشە.
چاو له گاوزاوان و مهمکهمژه بکه.ی