گیا ئاڵۆش، گیایه‌که له تیره‌ی "Acanthaceae" که بۆ ده‌رمان ده‌شێ. له سه‌ر ئه‌م گیایه له کتێبی "اقوام بین النهرێن"دا نووسراوه که قه‌ومی "گوتی" که له ناوچه‌کانی رۆژئاوای کوردستان و به‌تایبه‌تی له ناوچه‌ی هه‌ورامان و سه‌رپێڵ و زه‌هاو تاکوو باشووری کوردستان ده‌سه‌ڵاتیان هه‌بوو، ناوی یه‌کێک له پادشاکانیان "گاڵ" یان "ئاڵۆ" بووه و ئه‌م ناوه‌ش له زمانی ئاشووریدا "گاویل" یا "گهوێڵ" ی پێ ده‌ڵێن، هه‌ر له‌م گیایه وه‌رگیراوه و له‌و ناوچانه‌شدا که ئه‌م پاشایه ده‌سه‌لآتی هه‌بوو ئه‌م گیایه روواوه و بووته بۆی ساڕ‌ێژ کردنی نه‌خۆشیه‌کانی پادشاکه‌ش، هه‌ربۆیه دواتریش له هه‌ر شوێنێک ئه‌م گیایه به زۆری ده‌ڕوا به ناوی ئه‌م پادشایه‌وه ناو ده‌نرا که نموونه‌ی ناوی کۆنی ئه‌م گیایه شوێنێکه له باشووری شاری "پاوه"وه به ناوی "گهێڵێ" و هه‌روه‌ها شوێنێکی تر له باکووری شاری پاوه‌وه له کێوی شاهۆ که ههورگهی ههجیجیهکانه و ناوی "گاهۆڵ"ه.