ڕووه‌کێکه له تیره‌ی "Orobanchaceae" که گیایه‌کی یه‌کساڵه‌یه، لاسکی ساف و گوڵه‌کانی پێکه‌وه‌ن و له سه‌رپۆپه‌ی لقه‌کانه‌وه ده‌ڕوێن، گوڵه‌کانی شینن و ڕیشووه‌که‌ی باریکه و ده‌چه‌وێ به ڕه‌گ و ڕیشووی ڕووه‌کی ده‌وروبه‌ریدا و شیله‌که‌یان ده‌مژێ، زۆرتر له ته‌نیشت ته‌ماته و سه‌یفی ده‌ڕوێ و ڕووه‌که‌کانی دیکه لاواز ده‌کا، ده‌بێ ڵه ڕه‌گ ده‌ربهێنرێ ده‌نا ڕووه‌که‌کانیتر وشک ده‌کا. له کوردستاندا بۆ له نێو بردنی بالووکه، ئه‌م گیایه له‌گه‌ڵ گیای قه‌یته‌ران ده‌کوڵێنن و تاکوو ١٠ ڕۆژ، هه‌موو ڕۆژێک بالووکه‌که‌ی پێ چه‌ور ده‌که‌ن و به شێوه‌یه‌کی سه‌رسوڕهێنه‌ر، بالووکه‌که له بن دێنێ.