ڕووه‌کی گه‌سک گه‌سک یان گه‌زنه، چه‌ندین جۆری هه‌یه و هه‌مووشیان کوڵکێکیان بۆ گه‌ستن هه‌یه. زۆربه‌ی خه‌ڵک جار و دوو جار تامی پێوه‌دانی گه‌سک گه‌سکیان چێشتووه! به‌ناوبانگترین جۆری گه‌سک گه‌سک جۆره سروشتیه‌که‌یه‌تی که به گه‌سک گه‌سکی ڕۆمی ناسراوه و ئێش و ئازاری ئه‌م جۆره‌شیان له هه‌موو جۆره‌کانیتر به‌سۆزتره. پێوه‌دانی گه‌سک گه‌سک زۆر له پێوه‌دانی خانه (Cell له ڕاستیدا ئه‌مه چکۆله‌ترین به‌شی زیندووی پێکهێنه‌ری بنه‌مای هه‌موو گیانلهبهرێکن که هه‌موو هه‌ستێکی زینهوهرییان تێدایه.)ی شاخه‌کانی شه‌قایه‌قی ده‌ریایی ده‌چێ. له هه‌ر خانه‌یه‌کی ئه‌م ڕووه‌که‌دا پێچێکی وه‌ک مه‌قاش هه‌یه که نووکه‌که‌ی زۆر تیژه و چووکه‌ترین زه‌ختی لێ که‌وێ، به‌رلا ده‌بێ. چزووی گه‌سک گه‌سک له یه‌ک خانووه‌کان پێکهاتوون و دیواره‌کانی به کورکێکی سیلیسی یان ئه‌ندرید سیلیسیک Anhydride silicique داپۆشراون که به چووکترین هه‌ست کردن به‌م کورکانهوه، مه‌قاشه نووک تیژه‌کان ئازاد ده‌بن و ده‌چن به پێستی له‌شدا. ئه‌و مادده‌یه‌ش که گه‌سک گه‌سک ده‌یکاته نێو له‌ش، شیله‌یه‌کی ته‌ندراوی زۆر تیژه که ده‌بێته هۆی خورووی له ڕاده‌به‌ده‌ر و هێندێک جاریش شوێنه‌که‌ی دهپهڕمێ.
هه‌ر جۆرێک بێ ئه‌وانه‌ی که ده‌یانهه‌وێ ڕووه‌کی گه‌سک گه‌سک بچنن، ده‌بێ جۆرێک لاسکه‌که‌ی بگرن که کورکهکانی به‌ڕووی لاسکهکهدا بڕۆنه‌وه، به‌م جۆره ئیتر ناتوانێ بگه‌زێ.
له زۆر ولآتدا گه‌سک گه‌سکی کوڵاو بۆ خوه‌راکی به‌راز و په‌له‌وه‌ر که‌ڵکی لێ وه‌رده‌گیرێ. ئه‌گه‌ر ڕیشووی گه‌سک گه‌سک له‌گه‌ڵ زاجی سپی بکوڵێندرێ ڕه‌نگێکی زه‌ردی لێ ده‌ست ده‌که‌وێ، گه‌ڵا و لاسکه‌که‌شی ڕه‌نگێکی سه‌وزیان لێ درووست ده‌کرێ.
شیتاڵی جۆراجۆری ڕووه‌کی گه‌سک گه‌سک بۆ دروست کردنی به‌نی که‌وش و پێڵاوی، پارچه، گوریس و په‌ت به‌کار ده‌هێندرێ. ڕووه‌کی گه‌سک گه‌سک وه‌رزیی ده‌ڕوێ، له هێندێک شوێنیش‌دا دایمی یه و جاری واش هه‌یه ده‌بێته بنچکێکی به پنچ و به هێز و جۆرێکی له‌م تیرهیهیش له ولآتی ئوسترالیادا هه‌یه و وه‌ک دارێکی زۆر گه‌وره‌ی لێدێ.
فرهنگ بمن بگوچرا. به‌رگی یه‌که‌م. ل. 18 و 19.
تێبینی: له کوردستاندا به‌تایبه‌تی له ناوچه‌ی هه‌وراماندا له گه‌سک گه‌سکی تازه و ته‌رچک، چێشتێکی خۆش چاک ده‌که‌ن، ئه‌وانه‌ش نه‌خۆشی ڕۆماتیسمیان هه‌یه به گه‌سک گه‌سک ده‌رمانی ده‌که‌ن، ئه‌ویش به‌م شێوه‌یه که چه‌پکه گه‌سک گه‌سکێک به ده‌سته‌وه ده‌گرن و لاق و ده‌ستیان، به‌تایبه‌تی ئه‌و شوێنانه‌یان که دێشێ له سه‌ره‌خۆ فه‌لاقه ده‌که‌ن. هاوینی ئه‌م ساڵیش زانایانی بواری ده‌رمان له بریتانیا ئه‌وه‌یان بۆ ده‌رکه‌وت که ده‌توانن له ڕووه‌کی گه‌سک گه‌سک مه‌وادێک بۆ ده‌رمان و چاره‌سه‌ریی ڕۆماتیسم پێک بێنن. (تێبینیەکە بۆچوونی خوەمە)