BackCauliflower
گوڵ که‌له‌م

Latin: - Brassica oleracea
English: - Cauliflower
گوڵ که‌له‌م 

گوڵەکەلەم، گوڵه‌ که‌له‌رم، گوڵی گیایەکی خواردنە.
بە پێی راپۆرتی سێرڤیسی "دانش و فناوری برنا" کە ئەویش لە "پاپ سای" لەم دواییاندا لە گوڵی کەلەمی بروکولی، گوڵە کەلەم و سەوزییەکانی دیکە، مەوادێکی شیمی بە ناوی "ئیزوتیوساینت" (isothiocyanate)یان پەیدا کردووە کە لەوانەیە بە کوشتنی خانەکانی (ئاپویتوز) لە خانەکانی شێرپەنجەدا، بەرگری بکا لە پەرەسەندنی خانەکانی شێرپەنجە. بە وتەی زاناییانی ئامریکایی "isothiocyanate" یان چەسپان و کاریگەری لەسەردانانی مادەی پرۆتوئینی لە خانە شێرپەنجەییەکاندا کەم دەکاتەوە و رادەی مردنی خانە شێرپەنجەییەکان کە بە بازدانی ژنی P53 پێک دێ، زیاد دەکا. زانایانی ئەو بوارە بۆیان لە کاتی تاقیکاری کردنەوەدا بۆیان دەرکەوتووە کە مادی شیمیایی گوڵە کەلەم بە پرۆتئینی شێرپەنجە (ئەو کاتەی کە هێشتا ناقسە)وە بچەسپێ، خانەکانی شێرپەنجەی سینە و مەمک لە نێو دەچن.

© Kurdflora 2000 - 2023 in cooperation with Auriolus, contact
-