هه‌موو ده‌زانین که هه‌ر زینه‌وه‌رێک شێوه‌یه‌کی تایبه‌تی بۆ زێوزای خۆی هه‌یه. به‌ڵام له گوڵاندا به‌م شێوه‌ی خواره‌وه‌یه:
هه‌ر گوڵێک له چوار به‌ش پێک هاتووه، به‌شێکی وێنه‌ی فنجانی هه‌یه و ڕه‌نگی سه‌وز و که له چه‌ند په‌ڕه‌گوڵ پێک هاتووه و تۆودانهکهی له نێویدا هه‌ڵکه‌وتووه و له نێو ئه‌م تۆودانهدا ده‌موده‌زگای زۆربوون و زیاتکردنی گوڵه‌که ڕاگیراوه و لێره‌دایه که تۆمی گوڵه‌که پێک دێ.
ڕاست له نێوه‌ڕاستی گوڵه‌که‌دا (پیستیل) هه‌ڵکه‌وتووه که به ماده‌یه‌ک ده‌بێته هۆی ژیانه‌وه‌ی گوڵه‌که دوور و به‌ری داپۆشیوه. پیستل به‌شێک له زاوزێی گوڵه‌که‌یه که کلکه‌که‌ی تۆزێک ئاوهڵهتره و له نێویدا تۆودانهکه هه‌ڵکه‌وتووه و تۆوی ڕووه‌که‌که باردێنێ و به‌ڵام ده‌بێ ئه‌وه‌ی بزانین که تۆوه‌که کاتێک پێک دێ که نێوه‌ڕۆکی تۆوه‌که (تۆز=Pollen) هێزی پێدابێ.
بۆ بارهێنانی تۆوه‌کان پێویسته که تۆوی تۆزه‌که له به‌شی مێینه‌ی گوڵه‌که بێته ده‌رێ و بڕواته نێو تۆودانهکه که له کۆتایه‌که‌یدا هه‌ڵکه‌وتووه.
تۆوی تۆزه‌که هه‌وه‌ڵجار ده‌بێ بکه‌وێته سه‌ر به‌رز و نزمی به‌شی مێینه‌ی ڕووه‌که‌که و له‌وێدا ته‌ڕایی خۆی له شیله‌یه‌کی شه‌کریی له گیاکه وه‌رده‌گرێ، پاشانیش تۆوه‌که دهپهنمێ و پێده‌گا. ئینجا به هێزێکی تایبه‌تی به‌ره‌و به‌شی خوارووی گوڵه‌که خۆیان ده‌خزێنن و لێره‌دایه که شێوه‌ی لووله‌یی به‌خۆوه ده‌گرن، لێره‌دایه که نێوه‌ڕۆکی لووله‌کان له تۆودانهکه دێنه ده‌رێ و ئه‌مه‌ش ده‌بێته هۆی پێگه‌یشتنی تۆوه‌که. ته‌نیا ئه‌و تۆزانهن که له شێوه‌ی لووله ده‌ردێن و ده‌گه‌نه تۆودانهکه. گواستنه‌وه‌ی ئه‌م تۆزانهش له شوێنێک بۆ شوێنێکی‌تر به هۆی با یان باڵه‌نده و ئاژه‌ڵه‌کانه‌وه پێک دێ. دوای ئه‌م پرۆسهسهی که باس کرا، تۆوه‌کان ده‌بێ بکه‌ونه شوێنێک که خاکه‌که‌ی بۆ بار هێنان و ڕیشوو داکوتانی ڕووه‌که‌که سازگار بێ.
سەرچاوە: فرهنگ بمن بگو چرا، به‌رگی چواره‌م ل. ٤٤ و ٤٥