ڕازک، گیا مەنگە، ڕووه‌کێکه خۆڕستی چه‌ند ساڵه‌یه به لاسکێکی یه‌کساڵه‌وه له تیره‌ی "گه‌زنه‌کان" Urticées، و له ده‌سته‌ی "شادانه‌کان" Cannabinacéesه، که له نێو دار و بچکدا ده‌ڕوێ و لاسکێکی قڕۆڵی گرێ گریی هه‌یه و وه‌ک له‌ولاو به دار و بنچکی ته‌نیشتیدا ده‌هاڵێ و سه‌ر ده‌که‌وێ. ڕازک ٥ تاکوو ١٠ میتر به‌رز ده‌بێ، گه‌ڵاکانی له گه‌ڵا مێو ده‌چن، گوڵه‌کانی هێشوویی و ڕه‌نگ چه‌رموو و بۆنخۆشن، به‌رێکه خڕ و قاوه‌یی ڕه‌نگ ده‌گرێ، ڕیشووه‌که‌ی خڕ و زله و تا ١ میتر له عه‌رزدا ڕۆده‌چێ، وشک کراوی گوڵ و به‌ره‌که‌ی له ساز کردنی بیره (ئاوجۆ)دا به‌کار دێ و بۆ ده‌رمانیش که‌ڵکی لێوه‌رده‌گرن.
بە سوێدی پێی دەڵێن Humle.
بە ئاڵمانی Hopfen یە.
بە فارسی رازک.
به فه‌رانسه‌یی Houblon.
سەیری گیازام بکە.