گوڵباخی یان گوڵەباخ هەر ئەو گوڵە جوانەیە کە گوڵابی لێ دەگرن، ولە گڵاویی، گوڵ بۆ، گوڵە چیا، گوڵباخیش بۆ خۆی بنچێکی دڕکاوی. ئەم گوڵە هەم بە شێوەی خۆڕسک هەیە و هەمیش بە شێوەی پەروەردە کردن باری دێنن و بەشی گرنگ و بەکارهاتووی گوڵەکانیەتی کە بۆنێکی زۆر خۆشیان هەیە. گەڵاکانی بە شێوەی سرووشتی ٧ گەڵای چووکەتریان لێ جیا دەبێتەوە، بەڵام بە کەمیش ٩ گەلاش دیتراوە. گوڵێکی پەموویی رەنگەی زۆر جوان دەگرێ کە لە ٣٢ پەڕەگوڵ پێک دێن. لە لادێکانی کوردستاندا پێش ئەوەی خونچەکانی ئەم گوڵە دەم بکەنەوە، لە لایەن کچانەوە بە شێوەی ملاونک دەهۆنرێتەوە و لە مل دەکرێ.
بە زۆر زمان "رووس" (رۆس)ی پێ دەڵێن لەوانە بە سویدی و ئەم ناوەش لە دەورانی "Plautus" بەکار هاتووە کە ٢٥٤ ساڵ پێش زایین لە دایکبووە.
ئەم گوڵە نزیکەی ١٠٠ جۆری هەیە و نزیک ١٠ جۆریان لە وڵاتی سوید دەڕوێن و هێندیكیشیان پەروەردە دەکرێن.
لە وڵاتی خۆماندا جۆرێکی خۆڕسکی هەیە کە زۆر بۆنی نایە و زووش هەڵدەوەرێ کە لە هێندێک ناوچەدا پێی دەڵێن "ولەتس".
سەیری گوڵەباخ بکە.