خەلە، گەنمە، گەنم یەکێک لە دانەوێڵە سەرەکیەکانی مرۆڤە، گیایەکی یەکساڵەیە کە لە هێندێک شوێن باڵای دەگاتە ١ میتر و دوو جۆری ماڵی و خۆڕستی هەیە و گیایەکە لە بنەماڵی "پوئاسە یان گەنمیەکان" Poaceae = Gramineae و لە تیریەی "Triticum". گوڵەکانی هێشووین و چوار سووچن و برچانگی درێژیان هەیە. لە شێون تا شێن ئەم گوڵ و برژانگ و هێشوانە دەتوانن جیاوازیان هەیبێ. دەنکەکانیشی کە بە دەنکە گەنم ناسراوە، یەکێک لە هەرە گرینگ‌ترین دانەوێڵەیەک بووە کە مرۆڤ بە درێژایی مێژوو هەستی بە گرینگ بوونی کردووە و هەروەها یەكێک لەو دانەوێڵانەیە کە بە پێی لێکۆڵێنەوە لە سەرەتاوە لە ناوچەی کەرکووک ماڵیی و دەست بە چاندنی کراوە. لە گەنمدا بێجگە لە پروتئین، گلوتن و مادەی کانی ڤیتامینەکانی E, B و D هەیە. بەڵام پێش ئەوەی بە تەواوی بگات، ڤیتامینی زیاتری تێدایە لەوانە ڤیتامین F.
بە پێی بەڵگە مێژووییەکان گەنم بۆ یەکەمجار لەو کوردستان و بەتایبەتی لە ناوچەی کەرکووک و کرماشان چێندراوە، تاکوو ئیمڕۆش گەنم وەک سەرچاوەیەکی گرینگی داهات سەیر دەکرێ و بەردەوام یەکێک لە گرینگ‌ترین دانەوێڵکەکان بووە. رۆژی ٣ی مانگی ٧ی ساڵی ٢٠١٢ هەواڵێک لەسەر کەنمی ناوچەی سلێمانی لەسەر ماڵپەڕی رادیۆ نەوا دا بەم جۆرە بڵاو کرابووەوە:
به‌ڕێوبه‌ری سایلۆی سلێمانی: ئه‌مساڵ نزیكه‌ی ٦٠ هه‌زار ته‌ن گه‌نممان له جوتیاران وه‌رگرتووه
بە‌ڕێوبه‌ری سایلۆی سلێمانی رایگه‌یاند كه ئه‌مساڵ له شاری سلێمانی نزیكه‌ی ٦٠ هه‌زار ته‌ن گه‌نمیان له جوتیارانی سلێمانی و گه‌رمیان وه‌رگرتووه به‌ڵام به‌هۆی نه‌بوونی سایلۆوه بڕیاره ئه‌مڕۆ ئه‌و گه‌نمه ره‌وانه‌ی سایلۆی دوزخورماتو بكه‌ن.
جه‌مال ئیسماعیل كه‌ریم به‌ڕێوبه‌ری سایلۆی سلێمانی به‌نه‌وای راگه‌یاند: " بۆ سلێمانی ٤ بنكه‌مان هه‌یه بۆ وه‌رگرتنی گه‌نم له جوتیارانی ناوچه‌ی سلێمانی و گه‌رمیان كه بنكه‌ی سه‌ره‌كیمان له سایلۆی سلێمانیه و بنكه‌ی دووه‌ممان له رانیه و بنكه‌ی سێیه‌ممان له كه‌لاره و بنكه‌ی چواره‌ممان له سه‌یدسادقه یه‌كه‌م بنكه كه له سلێمانی كرایه‌وه رۆژی ٣-٦-٢٠١٢ بوو له كۆی چوار بنكه‌ی سه‌ره‌كی تائێستا نزیكه‌ی ٦٠ هه‌زار ته‌ن گه‌نمیان له جوتیاران وه‌رگرتووه كه پشكی سه‌ره‌كی له سایلۆی سلێمانیه كه نیوه‌ی ئه‌و بڕه ده‌بێت و به‌پێی ئه‌و پله‌یه‌ی كه بۆی دانراوه له جوتیاران وه‌رگیراونه‌ته‌وه و بۆ پله یه‌ك ٧٢٠ هه‌زار بۆ هه‌رته‌نێك دیاریكراوه و پله دوو ٦٢٠ هه‌زار و پله سێش ٥٢٠ هه‌زار دیناری بۆدیاریكراوه".
"جه‌مال ئیسماعیل كه‌ریم" به‌ڕێوبه‌ری سایلۆی سلێمانی له درێژه‌ی لێدوانه‌كه‌یدا بۆنه‌وا رایگه‌یاند:
" به‌هۆی كێشه‌ی نه‌بوونی سایلۆ و مه‌ترسی خراپ بوونی گه‌نمه‌كه بڕیاره ئه‌مڕۆ دوو شه‌مممه ئه‌و گه‌نمه‌ی له جوتیاران وه‌رگیراوه له سلێمانیه‌وه بگوازرێته‌وه سایلۆی دوزخورماتو ئه‌مڕۆ ١٢ ترێله هاتووه له وه‌زاره‌تی تیجاره‌ی عێراقه‌وه و ئه‌م به‌یانیه گه‌یشتوون و ده‌ستده‌كه‌ین به گواستنه‌وه‌ی ، به‌پێی پلانی حكومه‌تی هه‌رێم به‌نیازن ٤ سایلۆ دروست بكه‌ن كه سایلۆیه‌كیان له پیره‌مه‌گرونه كه بڕی ٨٠ هه‌زار ته‌ن ده‌گرێت و سیانه‌كه‌ی تریان له رانیه و سه‌یدسادق و كه‌لاره كه یه‌كی بڕی ٤٠ هه‌زار ته‌ن ده‌گرێت".
لە هەواڵیکدا کە رۆژی ٥ی مانگی ٨ی ساڵی ٢٠١٣ لە سایتی "رووداونێت" (http://rudaw.net) دا بڵاو کرابووەوە، ساڵانە گەنمێکی زۆر لە رۆژهەڵاتی کوردستاندا بەرهەم دەهێندرێ. لە بەشێک لە هواڵەکەدا هاتووە کە:"
گەنمەكەی بەشی ٣٠ ملیۆن كەس دەكات
ساڵانە نزیكەی ٢ ملیۆن و ٢٠٠ هەزار تۆن گەنم لە رۆژهەڵاتی كوردستان بەرهەم دێت، ئەم رێژەیە جگە لە دابینكردنی گەنمی رۆژهەڵاتی كوردستان بۆ پارێزگاكانی دیكەی ئێرانیش رەوانە دەكرێ.
بەپێی ستانداردەكانی جیهانی، پێداویستی نێوەندیی گەنم بۆ هەر كەس لە ساڵێكدا ٧٥ كیلۆیە، بەوپێیە بەرهەمی گەنمی رۆژهەڵات بەشی ٣٠ ملیۆن كەس دەكات لە ساڵێكدا."
ئەم بابەتی خوارەوەش بەو ناوانەوە لە لایەن بەڕیز هاوڕێ جەلالەوە نووسراوە و لە فەیسبووکی زمانی ستانداردی کوردی وەرگیراوە.
هەر گەنم بە تەنێ چەندان جۆری هەیە، ئەوی لە واری کورد (کوردەوار) ناسراو بووە ئەمانەن:
(گوڵ ڕووتە ـ گوڵ ڕووت - گوڵە ڕووتە - ڕووتۆ
سمەوەژ - سمەوەچ
گرۆڤەر
گەنمە مەلا
یەخەدادڕاو - یەقەدادڕای
سپی - سپیکە
مەکسی ـ ماکسی ـ ماکسی پاك
گەنمە حۆلە - حۆلە ڕەزایی - ڕەزایی
مەنجکیی
زەردکەـ زەرتکە ـ زەردە
بەهارە ـ وەهارە - بەهاروو - بەهارۆ - موریش - موریشیی
بەهارە سوورە
پاییزە
گەنمە کەڵە
کۆسە
زەڕین - زێڕین
ڕەق - ڕەقیی
گەنمە شووشە
سوور گوڵ
گەنمە سەبەلان
سواڵە
گەنمە ساوەر
گەنمە ئەڵوەند - ئاڵوەند
وساریی - وەسارە
سەرداریی
کوێستانیی
چەرمێ
قەندەهاریی - حومێر - عومیرە
میسڕیی
گێڵانە - گەیلانیی
ئومێدە
هەڕەمە
ڕەش گوڵ - گوڵە ڕەش - قەمەر ـ سنبەل ڕەش - گەنمە سیا - گەنمە ڕەش
ئازەریی
ڕەجگە
کوردیی
گەنمە قوت - گوڵ قوتە- گوڵە قوتە
دێمیی
بایەر
گوڵپەرشە
ئاشۆرە،...)
ـــــــــــــ
هۆنراوەیەکی زۆر جوانی مامۆستا قانع هەیە کە وتووێژێکە لەگەڵ گەنم و لەبەر پڕ نێوەڕۆکی و جوانی هۆنراوەک لێرەدا دەینووسمەوە:
قانع:
گەنم توو دینت، تۆ لە کام گیایت
ئەمە چەن قەڕنە، خەڵکی سەردنیایت؟
راستم پێ بێژە تۆ بۆچی چاکی؟
لە ناو دەغڵانا، تۆ بۆچی تاکی؟!
کێ تۆ سەوز ئەکا؟ کێ تۆ ئەچێنێ؟
کێ لەگەڵ تۆدا ئارەق ئەڕێژێ؟
کێ شێفت ئەبڕێ؟ کێ ئەتکا بە وەرد؟
کێ ئاوت ئەدا، بە هەناسەی سەرد؟
کێ ئەتکاتە چاڵ؟ کێ ئەتکا بە نان؟
کێ هەڵت ئەگرێ، بۆ نرخی گران؟
راستم پێ بێژە کۆنەی کۆنەساڵ!!
هەتاکو ئێستە، کێت کردووە بە ماڵ؟
گەنم:
قانع! من گەنم پاشای نیعمەتم
واتای خەڵقی، خەڵکی جەننەتم
هەرمنم کە هۆی ژینی ئینسانم
هەر من رەونەقی گەل و نیشتمانم
واسیتەی ئاشتی بووک و زاواییم
زینەتی تاج و تەختی پاشاییم
هەر بۆ من ئەولاد لە باوک تۆرا
هەر بۆ من برا ئەکوژێ برا
رووسووری مەجلیس، یاران هەر منم
دەبدەبەی ئاغا و خانان هەر منم
بۆ من هەژاران روو ئەکەنە چۆڵ
ئەسووڕێنەوە هەمانە بە کۆڵ...
گەنم بە دوو جۆری بەهارە و پاییز دەچێندرێ.
***
هەرچێ بیچێنی شین دەبێ بۆ تۆ
گەنم لە گەنم دەڕوێ جۆ لە جــۆ
***
بە ئاڵمانی Aat-Weize ی پێدەڵێن.
بە سویدی Veteی پێدەڵێن.