BackRound-leaved Sundew
گیای گۆشتخۆر

Latin: - Drosera Rotundifolia
English: - Round-leaved Sundew
گیای گۆشتخۆر 

دروزرا، یان گیای گۆشخۆر گیایەکی خۆڕسکە کە گوڵێکی وەک کلووی هەیە و لە لێوارەی کلووەکەشەوە وەک برژانگ پرز قیت بوونەتەوە و دەم دەکاتەوە و لە نێوەوە رەنگێکی سووری جوانی سەرنج راکێشی هەیە کە مێش و مۆریانە بۆ لای خۆی رادەکێشێ، کە چوونە نێویەوە دەمەکەی دەبەستێ و دیانخوا. دیارە لە نێو ئەو دەمەی کە دەیکاتەوە، چەند تاڵی باریک باریکی هەیە زۆر زۆر هەستیارن و چووکەترین شت لێی بدا دەمەکە دەبەسترێ، پێویستیش ناکا مێش و مۆریانە بێ، من بە چکوڵە گۆگرد (شقارت، کرمیت) لێم داوە و دەکەمەی بەستووە. یەکێک لەم گوڵانەم لە ماڵ هەبوو بەڵام کچێکی میوان گۆشتی کوڵاوی پێدابوو، ئەویش هەڵوەری.
بە ئاڵمانی پێی دەڵێن Rundblättriger Sonnentau .

© Kurdflora 2000 - 2023 in cooperation with Auriolus, contact
-