گوڵێکی زۆر جوانی ئاویی یه، به چه‌ندین ڕه‌نگ هه‌یه، گوڵێکی زل ڕه‌نگ چه‌رموو، زه‌رد یان شین و… ده‌گرێ، له نێو گۆلاو و حه‌وز و چۆم و زه‌ریاکاندا ده‌ڕوێ، بۆ ده‌رمانی ده‌شێ. 10 گره‌م نیلوفه‌ری شین له‌گه‌ڵ 20 گره‌م به‌نه‌وشه و 20 گره‌م په‌نیرۆک بۆ هه‌ناسه ته‌نگی و قوڕگ ئێشه زۆر باشه. کوتراوی گه‌لای ئاقاقیا و نیلوفه‌ری شین و گه‌لای سه‌نا بۆ ڕۆماتیسم باشه و ده‌بێ له هه‌ر گیایه‌ک 20 گه‌رم تێکه‌ڵ بکرێ و بکوترێ به یه‌کدا.