گەزنە چەرمگ، گەزنە چەرموو، گهسک گهسک، گیایەکی خۆڕستە لە بنەماڵەی Urticaceae. گەزنە گیایەکی چەند ساڵەیە، لاسکەکانی ٤ سووچن و باڵای دەگاتە ١ میتر و هەمووی داپۆشراوە لە کوڵکی ورد ورد. گەڵاکانی هێلکەیین و نووکیان تیژە و لێوارەکانیان ددانەدارە. گوڵەکانی رەنگیان سەوزێکی کاڵ و یان بڕێک زەردن. سروشتیە کە بەردەوام لەسەر دوو بنچکی نێر و مێوە دەڕوێ، ناوەلاتینیەکەشی dioica هەر بەم بۆنەوە پێدراوە کە یۆنانییە و مانای "di" (دوو) و "Oikos" واتە (ماڵ). ریشووەکەی گەورە و زۆریش رۆدەچێ. لاسک و گەڵاکانی دەنووسن بە دەستدا و لەبەر ئەوەی ماددەیەک بە ناوی ئەسید فورمیک لە خۆیان دەدەنە درەوە، ئەگەر بەر پێستی لەش بکەون، دەکزێتەوە و دەسووتێتەوە. تۆوەکانی نەرم، بریقەدار و تۆزێکیش پانن و رەنگیان بڕێک تاریکە، تۆزێک لە تۆوی کونجی گەورەترە. گەزنە هەتاکوو چووکە و تەرچکە دەکری بە چێشت. جۆری گەزنە چەرمگ کە لە کوردستان و بەتایبەتی لە ناوچەی هەوراماندا زۆرە بۆ دەرمان بەکاری دێنن.
گەزنە جۆری یەکجار زۆرە و بۆ دەرمانی زۆر دەرد و ئێیش و ئازار دەشێ، لەوانە بۆ دەرمانی رۆماتیسم و خاوێن کردنەوەی خوێن و میز و میزڵدان.
گەزنەی زەرد یان گەزنە زردێ lamiastrum galeobdolon.
گەزنەی سپی یان گەزنە چەرموو Urtica pilulifera.
بە ئاڵمانی Große پێ دەڵێن.
بە سوێدی پێی دەڵێن Gulplister، gulsuga; vanlig gulplister یان praktgulplister و silvergulplister.
بە فەرانسەیی Orite پێ دەڵێن.
بە عەرەبی "قريص"ی پێ ئێژن.
بە سویدی Brännässlaی پێ دەڵێن کە لە سەرەتادا "nätla" و یان "nälla" بووە و لە سەدەکانی نێوەڕاستەوە ناوی هاتووە.
سەیری گەسک گەسک، دورزیله و دهستخورێنه بکە.