زەمبەقی شین، گیایەکی زۆر جوانی کورتەبالای کوێستانەکانی کوردستانە کە هەوەڵی نەورۆز سەردەردێنی و بە چەندین رەنگ خۆی دەنوێنێ.
تاکوو رۆژی ٨ی مانگی ٤ی سالێ ٢٠١٣ لە فەیسبووکی کاک محەممە ویسیدا وێنەکەی سارۆم بە گوڵە نەورۆزەیەکی باڵابەرزەوە نەدیبوو، پێم وابوو تەنیا باڵای بەقەد بستێکە وەک لای خۆمان، بەڵام ئێستا دەزانم کە لە هێندێک شوێندا کە کەش و هەوا و خاکەکەی سازگار بێ، ئەم گوڵەش بە قەد باڵای منداڵێک باڵا دەکا. سپاس بۆ کاک محەممە کە ئیجازە بەکارهێنانی ئەم وێنەی لێرەدا پێدام.
گوڵاڵهی بههار، ڕهیحانهی پاییز
هیچکامیان بۆنی تۆ نادهن ئازیز
"فورکلور"
نەورۆزە لە نۆ، هاتەدەر لە خاـــــــــــــــک
رووی زەوی گوڵ گوڵ، بە وێنەی ئەفلاک
"قانع"
بە ئاڵمانی Bastard-Schwertlilie پێ دەڵێن.
بە سویدی بەم جۆرە زەمبەقە دەڵێن Dansk iris.
سەیری زەمبەق بکە.