گوڵە بەیبوون، حاجیلە، گولە حاجیانە، گوڵە حاجیانەی چەرمگ، بابوونە، گیایەکە لە تیرەی "Anthemis" و له بنهماڵهی "تێکەڵاوییەکان" Asteraceae - Compositae. گیایەکی یەکساڵانی بۆنخۆشە کە باڵای لە ٢٠ تا ٤٠ سانیتمیتر بەرز دەبێ، گیایەکی خۆڕسکە و لە کوردستاندا لە دەشت و دەر و مەزرا و لێواری رێگا و جادەکاند دەڕوێ. گەڵاکانی بڕاو بڕاوی باریک و درێژن کە لە روخساریەوە وا دەردەکەوێ کە گڵاچکەی پێوەیە. لە مێژە لە کوردەواریدا بۆ دەرمان بکاری دێنن، بەتایبەتی خونچە و گوڵەکەی بۆ دەرمان دەبن.
ئەم گیایە چەندین جۆری هەیە.
بە ئاڵمانی Stinkende Hundskamille یە.
بە عەرەبی "شيح البابونج"ی پێ دەڵێن.
بە فارسی "بابونە"ی پێئێژن.
بە سویدی Kamomillkullaیە.