بلچە سوورە، گویژی سوور، بلچەسوور، بلچ، گۆیژ، گێوژ، گویژ، گڤویشک، به‌ری دار گویژه که دارێکی خۆڕستی چوڵگه‌یه له تیره‌ی "گوڵ سووره‌کان" Rosaceae، زۆر جاریش له نزیک گونده‌کانیشدا ئه‌ڕوێ. دارێکی دڕکنه و گوڵه‌کانی چه‌رموون و لق و پۆشی دڕکنه . به‌رێک ده‌گرێ تۆزێک له نۆک گه‌وره‌تره و پایز دره‌نگان پێده‌گا و به ڕه‌نگی زه‌د و سوور و ڕه‌شیش هه‌یه. له نێو به‌ره‌که‌شیدا چه‌ند دانه ناوکه‌ی ڕه‌ق هه‌یه. له پایزاندا بلچ یه‌کێک له به‌ره‌خۆشه‌کانه که خه‌ڵکی حه‌زی لێ ده‌که‌ن و منداڵن ده‌ڕۆن دیهێنه‌وه. سه‌یری بلچه‌سوور و بلچه زه‌رد بکه. به فه‌رانسه‌یی پێی ده‌ڵێن Aubepin.
سەیری بلچەسوور بکە.