تاوڵێ، تاوڵە، بەنا رۆمی، کشنیژ، ڕووه‌کێکی یه‌کساڵه‌یه له تیره‌ی "چه‌ترییه‌کان" (Umbellifetae) لاسکه‌که‌ی سوچ سوچه و په‌له‌کانی بڵاوه، گه‌ڵاکانی دڕاون و گوڵه‌کانیشی ڕه‌نگیان چه‌رموو یان په‌مه‌یین و به شێوه‌ی چه‌تر له پۆپه‌ی چڵهکانهوهیه. به‌ره‌که‌ی فندقییه و له دوو پاش پێک هاتووه، پێش پێگه‌یشتن بۆنی زۆر تیژ و ناخۆشه. شوێنی سه‌ره‌تایی ئه‌م ڕووه‌که به‌شه ڕۆژهه‌ڵاتیه‌کانی ده‌ریای مه‌دیته‌رانه‌یه. به‌ڵام له قه‌دیمه‌وه له میسر ناسراوه و وه‌ک ڕووه‌کێکی ده‌رمان و ڕازاندنه‌وه‌ی قوربانیه‌کانیان که‌ڵکیان لێوه‌رگرتووه. بۆ ده‌رمان به‌ره‌که‌ی و گوڵه‌که‌ی به‌کار دێنن، بۆ ئه‌وه‌ی بۆ ده‌رمانیش به‌کاری بێنن ده‌بێ پێش ئه‌وه‌ی به ته‌واوی پێبگا، گوڵه‌که‌ی یان هه‌موو ڕووه‌که‌که کۆ ده‌که‌نه‌وه و دوای ئه‌وه‌ی به‌ره‌که‌ی وشک هه‌ڵگه‌ڕا، ده‌هاڕدرێ و جارێکی‌تر وشکی ده‌که‌نه‌وه و پاشان له قاپێکی سهربهسراودا ڕایده‌گرن. به‌ری ئه‌م ڕووه‌که تاکوو ١% چه‌وری هه‌یه و بۆ ده‌رمانی بای سک (گازی نێو زگ) به‌کاری دێنن، ئه‌م چه‌وریه له‌گه‌ڵ شه‌کر تێکه‌ڵاو ده‌که‌ن…. چه‌وری ئه‌م ڕووه‌که بۆ ده‌رمانی ئێش و ئازاری نه‌خۆشی ڕۆماتیسم و ماسۆلکه‌کان و یان جمگه‌کان، وه‌ک مه‌رهه‌م به‌کار دێنن. سەیری تاوڵە و تاوڵێ بکە.