BackMeadow Saffron
گوڵە پاییزە

Latin: - Colchicum autumnale L.
English: - Meadow Saffron
گوڵە پاییزە 

سوورنجان، گوڵه‌ حه‌سره‌ت، گیایەکی چەند ساڵەیەی خۆڕستە بەڵام بۆ جوانیش دەیچێنن، باڵای لە تە تاکوو سی سانتیمیتر بەرز دەبێ، پاییزان دوای ئەوەی گەڵاکانی دەوەرێ، گوڵ دەکا. بەرێکی کەپسوولی دەگرێ کە سێ ژووریی هەیە، هەموو گیایەکە و بەرەکەشی زۆر ژەهراوین و هۆکاری ژەهراویب بوونەکەشی ماددەیکە بە ناوی alkaloiden colchicin پێشتر بە بۆنەی ئەم مادەیەی کە تێیدایە بۆ دەرمان بەکار هێنراوە. ئەوانەی ئەم گیایە ناناسن لەگەڵ (Crocus) تێکەڵێ دەکەن، بەڵام ئەم لقەکانی کەمترە.
گوڵە پاییزە لە تیرەی "Colchicum" و بنەماڵەی "Colchicaceae" یە. ئەم بنەماڵەیە زیاتر لە ١٣٠ جۆرن.
سەیری دەستەشلک بکە.
بە سوێدی پێی دەڵێن Tidlösa.

© Kurdflora 2000 - 2023 in cooperation with Auriolus, contact
-