گیایەکە لە تیرەی Passifloraceae. لە راستی ناوی Passion flower نزیکەی ٤٠٠ جۆرە گەڵ لە رەگەزی Passiflora دەگرێتەوە. گوڵی ئەم گیایە زۆر شێوازی سەعات واتە کاتژمێر دەدا بۆیە ئەم ناوەشی پێ دراوە. یەکەمجار ئەم گوڵە لە ساڵی ١٥٦٩دا لە ئیسپانیا (لایەن ئەو گەڕۆکانەوە کە بە شێوەیەکی تایبەتی دەڕواننە گوڵاکان و وادەزانن ئەوانە هێمایەکن لە زەجری مەسیح) لە پیرۆ دۆزرایەوە. ئەوان لەو باوەڕەدان کە بەشەکانی ئەم گوڵە پیشاندەری هێماکانی لە خاچدانی مەسیحە (٣ ژمێر هێمای سێ بزمار، پێنج پەرچەمکەی ٥ برین و تۆودانەکەیشی هێمای چەکوشە. تاجی گوڵەکەش هەمان تاجە کە لە دڕک بۆیان دروست کرد. گوڵبەرگەکانیش پیشاندەری ١٠ حەواریۆنەکانن و رەنگی سپی و شین ـ بەنەوش پێوەندیان بە پاکی و بەهەشتەوە هەیە.)
ئەم گیایە بۆ دەرمانی بێخەوی باشە.
سەیری گوڵە کاتژمێر بکە.