BackMonk's-hood
گورگ کوژه‌

Latin: - Aconitum napellus L.
English: - Monk's-hood
گورگ کوژه‌ 

گولە گیا، گولە، گیایەکی باڵابەرزی چەند ساڵانەیە لە تیرەی "Ranunculaceae" کە باڵای دەتوانێ ببێ بە ١ میتر. گەلای سەوز و گوڵەکانی کە شێوازی کڵاوی کاسکێت یان رەحەتی دەدەن گەورە و رەنگیان شینێکی تاریک و تۆزێک کوڵکنن. ئەم گوڵە لە کوردستان بە شێوەی خۆڕسک دەڕوێ بەڵام لەبەر جوانی لە زۆر شوێن لە باخچە و نێو گوڵداندا دیچێنن.
گورگ کوژە بۆ دەرمانی کۆکە، رۆماتیسم، نقرس و سیاتیک باشە، بەڵام لەبەر ئەوەی ژەهراویە و گەڵاکانی لە گەڵای کەرەوز دەچێ، خەڵکی لە ماڵدا نایچێنن بەڵام بە دەوری بێستاندا بۆ جوانی دەیچێنن. گوڵەکانی سی حەوتوو دەژین.
ناوە لاتینیەکەی "napellus" لە وشەی "nape"ی یۆنانیەوە وەرگیراوە کە مانای "شەلەمی چووکە" دەدا و هۆکارەکەیش سڵکی گیاکەیە کە لە شێوازدا لە سەڵکە شەلەکم دەچێ. بەڵام هۆی ناونانی ئەم گوڵە جوان لە کوردەواریدا بە "گورگ کوژە" چیە، نەزانراوە، بەڵام وا دەردەکوێ کە ژەهراوی بێ.
بە ئاڵمانی Blauer Eisenhutی پێ دەڵێن.
بە فارسی "تاج الملوک"، "اقونیطون"، "گرگ کش" پێ دەڵێن.
بە سویدی Äkta stormhatt یە.

© Kurdflora 2000 - 2023 in cooperation with Auriolus, contact
-