زوانهگا. گۆزروان، گۆزروانە، گاوەزبانە، گورگەمزە، گۆزروانە، گاوەزمانە، گەڵەزوانە، گەڵەزوانە، گورگەمزە، کۆڵەزوانە، گیایەکی تووکنی یەک ساڵەیە باڵای تاکوو ٧ دەسیمیتری بەرز دەبێ. گوڵی شینی ورد ورد دەگرێ کە لەسەر لقەکانیەوەن. لە راستی دا ئەم گیایە ئوروپاییە و دەچێنن و بە شێوەی کێویش دەڕوێ، بەڵام لە چەم و دۆڵەکانی کوردستاندا بە شێوەی خۆرسک دەبینرێ. بە پێی Nordstedt 1920 ئەم گوڵە یەکەم جار ساڵی ١٨٧٠ لە ناوچەی سکۆنەی سویددا ناوەکەی تۆمار کراوە، بەڵام لە سەدەکانی ناوەڕاستەوە چێندراوە. پێشتر لە وڵاتی سویددا دەیانچاند بۆ ئەوەی بۆ دەرمانی نەخوەشی بەکاری بێنن. بەڵام ئێستا زۆرتر گەڵا و لاسکەکەی بە تەرچی دەکەنە سالاد و گوڵەکانیشی بۆ دیکۆراسیۆن و رازاندەوە بەکار دێنن.
ناوە لاتینیەکەی واتە officina کە مانای (تاقیگە، دەرمانگا)دەدا لەبەر ئەوە پێی دراوە کە بۆ زۆر دەرد و نەخوەشی دەرمان بوو. ناوە سویدییەکەشی کە مانای "گیای خەریار" دەدا بە بۆنەی ئەوە پێ دراوە کە بۆن و تامی لە خەریار دەچێ و بۆ یەکەم جار ساڵی ١٨٧٧ ئەم ناوە بەکار هاتووە، بەڵام لە نووسراوەی کۆنتردا بە ناوی stofférblomma هاتووە ئەویش هۆکارەکەی گوڵناسی بەناوبانگی سویدی "Linné" بوو.
بە ئاڵمانی Borretsch پێ دەڵێن.
بە سویدی پێی دەڵێن Gurkört.
سەیری گۆزروان و گوڵپەڕ بکە.