BackRose, Red rose
گوڵه‌باخ

Latin: - Rosa damascena
English: - Rose, Red rose
گوڵه‌باخ 

گوڵەباخ، وللیی، ولە مەغمەڵێە، یان گوڵباخی ناوی گوڵێکە کە بە شێوەی بنچک دەڕوێ و سەر بە جۆری خەزندارەکان ( Decideous ) ە. گوڵێکی زۆر بۆن خۆشی هەیە کە بە چەندین رەنگ خۆیان دەردەخەن. لە سەرەتادا خۆڕسک بووە، بەڵام لەبەر بۆن خۆشی لە مێژە لە زۆر وڵاتدا دەیڕوێنن. زۆرتر لە بەر ئاوی کوڵەکەیە دیڕوێنن کە دوای ئەوەی لێیان گرت پێی دەڵین گوڵاو.
ئەم گوڵە گەڵاکانی لە چەند گەڵای دیکە پێک هاتوون کە ٧ و جاروبارە ٩ گەڵای ددانەداری چووکەتریان لێ جیا دەبێتەوە.
بچکەکەشی لق و پۆپی دڕکنی هەیە، گوڵەکانیشی بە شێوەیەکی جوان پەڕەکانیان چوون بە نێو یەکیتردا و لە ٣٢ پەڕە گوڵی وەک یەک پێک دێن.
کاتی دەم کردنەوەی گوڵەکانی لە ناوچە جیاوازەکاندا جیاوازە، بەڵام لە کوردستان نزیک مانگی دووی هەتاوی دەپشکون و تاکوو ٢ مانگ و لە هێندیك ناوچەشدا ٢٠ تاکوو ٣٠ رۆژ بەردەوام بۆن و بەرامە بڵاو دەکەنەوە. لە لادیکان و کوردەواری بە گشتی ئەم گوڵە بۆ دەرمان بەکار دێنن و بە تەڕی و بە ویشکی بۆ بۆنخوەشی لە نێو چایی دەکەن.
خونچەی ئەم گوڵە پێش ئەوەی بپشکوێ و دەم بکاتەوە لە لایەن کچانەوە دەکەندرێتەوە و بە شێوەی میلوانکە دەهۆنرێتەوە و لە مل دەکرێ.
گوڵەباخ یەکێک لەو گوڵانەیە کە خەڵکی زۆرتر بە هەدیە و دیاری دەیدەن بە یەکتری.

© Kurdflora 2000 - 2023 in cooperation with Auriolus, contact
-